داوا دەكرێت لێكۆڵینەوە لە بەركاهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیا دژی گەریلا بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سوپای توركیا بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەناو خاكی هەرێم دژی گەریلاكانی پەكەكە تۆمەتبار دەكات و وەزیری بەرگریش ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: سكاڵا تۆمار دەكەین.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ناسنامەی 17 گەریلای ئاشكراكرد، كە بەهۆی چەكی كیمیایی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین بەڵگە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بەوەی، كە توركیا لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا لەناو خاكی هەرێم چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

دەشڵێت: بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییەكان، پێویستە لیژنەیەكی سەربەخۆ پێكبهێنرێت ‌و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكات ‌و ڕاستییەكان ئاشكرابكات.

لای خۆیەوە، خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، دەربارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەم دەنگۆیانەیان بڵاوكردۆتەوە دەدرێنە دادگا.

وتیشی، لە دەفتەری هێزە سەربازییەكانی توركیادا بەكارهێنانی چەكی كیمیایی نییە. ئێمە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگرین و لەوەش گرنگتر بەهای باوەڕ و مرۆڤایەتیمان، هەیە. لە كولتووری ئێمەدا ئەشكەنجە و ئازاردان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا