“پرۆژە یاسای قەرزی ناوخۆیی وڵات بەرەو لەناوچون دەبات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای قەرزی ناوخۆییەوە ئەنجام دەدرێت، بەوتەی پەرلەمانتارێكیش پرۆژە یاساكە وڵات بەرەو لەناوچون دەبات.

ئەحمەد حاجی رەشید بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی حكومەت بۆ قەرز داوایكردووە زۆر زیاترە لەو بڕەی كە بۆ دابینكردنی مووچە پێویستە، “ئەو یاسایە عێراق بەرەو لەناوچوون دەبات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیا نین لەوەی رۆژی شەمە یاساكە تێدەپەڕێنرێت یاخود نا، ئەندامانی لیژنەی داراییش هاوڕانین و ئەو یاسایان قبوڵ نییە.

بەهۆی كورتهێنان لە بودجەدا لەئێستادا حكومەتی عێراق كێشەی لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران هەیە، بۆیە داوا لە پەرلەمان دەكات لە رێگەی پرۆژە یاساكەوە رێگەی پێ بدرێت تاوەكو بەشی پێویستی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران قەرز بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا