لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا کێشەی نەوت و غاز لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێم چارەسەردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەیس عەبدولحسێن ئەلشاهیر، بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لێکنزیکبوونەوەی گەورە لەنێوان هەولێر و بەغدا بەدیدەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و غاز.

لەیس عەبدولحسێن ئەلشاهیر لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و غاز لەنێوان هەرێم و بەغدا باسی لەوەکرد، گەوهەری کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی تێگەیشتن و شیکردنەوەی بڕگەکانی دەستووری عێراق و جێبەجێنەکردنیان.

وتیشی، “ئەم کێشەیە سەرەتا بچوک بوو، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەورەتر دەبوو، کەمی پەیوەندییەکان ڕەنگە یەکێک بووبێت لە هۆکاری کێشەکان و کاریگەرییە سیاسییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، کیشە و ناکۆکییەکانی پەیوەست بە نەوت و غاز لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێم چەندین ساڵە بەردەوامە و لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت، وتیشی، “دەمانەوێت ئەم کێشانە لەڕێی داڕشتنی یاسای نەوت و غازەوە چارەسەربکرێن و لە ئێستاشدا لێکنزیکبوونەوەی گەورە لەنێوان هەولێر و بەغدا بەدیدەکرێت”.

پێشتریش فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومی بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق بەمەبەستی دانوستانکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2023.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا