هەر وەزیر و پەرلەمانتارێك زەویەكی 600 مەتری پێدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەموو وەزیرو پەرلەمانتارانی عێراق لە بەرامبەر ئەم سێ ساڵەی رابردوو كە كاریان كردووە یەكی پارچەیەك زەوی وەربگرن كە لە 600 م زیاتر نەبێت.

بڕیارەكە لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و پشت بەستوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی14_10_2021، رایگەیاندووە، هەموو وەزیرو پەرلەمانتارانی عێراق لە بەرامبەر ئەم سێ ساڵەی كاریان كردووە یەكی پارچەیەك زەوی وەربگرن كە لە 600 م زیاتر نەبێت.

بڕیارەكە 22 وەزیر و 329 پەرلەمانتار و 23 سەرۆكی دەستە و چوار ئەمین عام و 50 كەسی دیكە كە پلەكانیان وەزیرە، لێی سودمەند دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا