فارس عیسا: عێراق 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی 200  ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:48 خولەکی بەیانی 200 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

تەنها لەم مانگەدا بەغدا 800 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە، پێشتریش ڕۆژی 17ی ئایار 200 ملیار دیناری دیکە لەڕێگەی بانکی ڕەشیدەوە خرایەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا