هێمن هەورامی: چاوەڕێی پابەندبوونی بەغداین بە یاسای بودجە

پۆڵەتیك پرێس
جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت “هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پابەندبوونی حکوومەتی عێراقە بە یاسای بودجە و ئێمەش هەموو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ موچه‌ له‌كاتی خۆیداو به‌ لێبڕینه‌وه‌ بدرێت”.

هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوامیدا رایگەیاند: “حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكی بە یاسای بودجەی عێراق راگەیاندووە، چاوەڕێ دەكەین بزانین حكومەتی عێراق لە ماوەی 20 رۆژی داهاتوودا پابەند دەبێت یان نا، بە تایبەت بۆ موچەی سێ مانگی رابردوو”.

جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان دەشڵێت “ئه‌وله‌وییه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی تریش بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ستی حكومه‌تدایه‌ موچه‌ له‌كاتی خۆیدا به‌ لێبڕینه‌وه‌ بدرێت”.

قسەكانی هێمن هەورامی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندایە كە تایبەت بوو بە یادی 33 ساڵەی مه‌رگه‌سات‌و تاوانی ئه‌نفال لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا