جۆرجیا لێکۆڵینەوەی فەرمی دژی ترەمپ دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

نوسینگەی براد رافينسپێرگر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی فەرمی لەبارەی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ گۆڕانکاری لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەی 2ی کانوونی دووەم دێت کە تیایدا ترەمپ فشاری خستەسەر رافينسپێرگر بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا بەبیانووی ئەوەی ساختەکاری لە دەنگەکاندا کراوە.

لەوبارەیەوە واڵتەر جۆنز، وتەبێژی نوسینگەکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە دەکرێت کە پێیانگەیشتووە وتیشی: کار بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان و چارەسەرکردنی کاروبارە ئیدارەییەکان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکان بۆ داواکاری گشتی بەجێدەهێڵرێن.

3ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو کە تیایدا جۆ بایدن بەکۆی 306 دەنگ بووە براوە و دۆناڵد ترەمپیش بە 232 دەنگ شکستیهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا