دژەتیرۆر و پۆلیسی كەركوك تاوتوێی هەماهەنگی نێوانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك كۆبونەوە و جەختیانكردەوە لە بەردەوامی و هاریكاری زیاتری نێوانیان بۆ سەرخستنی كارە هاوبەشەكان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری كەركوك و پاراستنی سەروماڵی خەڵك و روبەڕوبونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر.

دژە تیرۆری كوردستان CTG بڵاویكردەوە، بەمەبەستی هەماهەنگی و هاریكاری زیاتر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاو دەستگیركردنی تۆمەتباران و لە یاسا هەڵهاتوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك كۆبونەوە.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا كاوە غەریب عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك لە كۆبونەوەكەدا جەختیانكردەوە لە بەردەوامی و هاریكاری زیاتر نێوانیان بۆ سەرخستنی كارە هاوبەشەكان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری كەركوك و پاراستنی سەروماڵی خەڵك و روبەڕوبونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، باس لە گرنگی و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرایەوە بەتایبەت لەو سنورانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایەوە لەوڕوەوە بڕیاری پێویست دران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا