پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بڕیاری داخستنی بورجی ئیڤڵیان بەڕووی گەشتیاراندا دا.
بەپێی میدیاکانی فەرەنسا،” ئەمڕۆ دوای ئەوەی بۆمبێک لە یەکێک لە نهۆمەکانی ناو بورجی ئیڤڵدا بوو، بڕیاری داخستنی بەڕووی گەشتیاراندا درا”.
بەپێی زانیارییەکان، بورجەکە بەهۆی بوونی مەتریس ئەمنییەوە داخراوە و چۆڵکردنی بورجەکەش تەنها سێ نهۆمی خوارەوەی بورجەکەی گرتووەتەوە.
هاوکات، تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و هێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە.