تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

ئەمڕۆ شەممە17ی حوزەیران پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەهێڵی گەرمی 104بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانیەوە كرد، كە لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كراوەتە سەرو میلی دەمانچەی لێ‌ ڕاكێشراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار(و،ن،ل) لەدایكبووی 1987 بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا