پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و داواکارییەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.