پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بڕێک پارە و ئاڵتونی زۆری دزیوە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بڕی زیاتر لە 17هەزار دۆلار و زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار و کۆمەڵێک ئاڵتونی دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کردووە، دوای ئەوەی بڕێک پارەو ئڵتونی لێ دزراوە، هێزەکانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، توانیویانە بە زووترین کات تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
تۆمەتبارەکە لەبەر دەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیداناوە، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو پارە و ئاڵتونەیا کە دزیویەتی، بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان لە ئێستادا تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە.