پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی تایبەت بە هەڵە چووەتە بواری ئاسمانی سەرووی ئەو ماڵەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوسەرەکەی پشووی کۆتایی هەفتەی تێدا بەسەردەبات.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر و بایدن و هاوسەرەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی لەو ماڵە دوورخراونەتەوە، وتیشی، “بایدن و هاوسەرەکەی پارێزراون”.
لایخۆیەوە دەزگای ئاسایشی نهێنی تایبەت بە پاراستنی بەرپرسانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “فڕۆکەیەکی تایبەت بە هەڵە چووەتە ناوچەی قەدەغەکراوی بواری ئاسمانی ماڵەکەی بایدن لە ڕیهۆبۆث، بەڵام بەپەلە ناچارکراوە ئەو بوارە جێبهێڵێت”.