شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند، بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوون، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا ھەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوون و ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوون.

شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لە پەیامێکدا بۆ بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم یادە لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.

وتیشی، رێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەک رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ قۆناغی داھاتوو ئامانجمانە رێکخراوەکە بە خوێنێکی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک ھەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە ھەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا