کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەهەندێ لەناوچە شاخاوویەکان وەباشووری هەرێم ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی درەنگانی شەو.

ئەمڕۆ هەینی (29-12-2023) دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی /ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەهەندێ لەناوچە شاخاوویەکان وەباشووری هەرێم ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی درەنگانی شەو.

راشیگەیاند، بۆ ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بە رێژەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا