لە تورکیا شەش کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ چین دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستەنبووڵ شەش کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ چین دەستگیرکرد، گەڕان بەدوای داواکراوێکیش بەردەوامە.

رۆژی سێشەممە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵەوە کراوە، شەش کەس بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکران، کە گوایە زانیارییان لەبارەی ئەو کەس و کۆمەڵە ئویگورانە کۆکردووەتەوە کە لە تورکیان و سیخوڕییان بۆ هەواڵگریی چین کردووە.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، حەوت کەس زانیارییان لەسەر کەسایەتییە ناسراوەکانی هەرێمی خۆسەری سینجانی ئویگور و هەندێک کۆمەڵە و رێکخراو کۆکردووەتەوە.

داواکاری گشتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری- میت دەستنیشانکرابوون، گوایە زانیارییان کۆکردووەتەوە و بە هەواڵگری چینیان داوە.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبووڵ لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەش کەسیان دەستبەسەر کردووە و گەڕان بەدوای داواکراوەکەی دیکەشدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا