كۆمەڵكوژكردنی پەنابەرانی عێراق بەدەستی پۆڵەندا رەتدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە،‌ كە باس لە كوشتنی بە كۆمەڵی پەنابەرانی‌ عێراقی لە لایەن سەربازانی پۆڵەندا لە نزیك سنووری بێلاڕووس دەكەن و دووپاتیكردەوە، هیچ بەڵگەیەكی پشتڕاستكراو‌ لەسەر ئەو رووداوە نییە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی: پێشتر وەزارەتی دەرەوە،‌ باڵیۆزخانەی عێراقی لە وارسۆ راسپاردبوو‌، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پۆڵەندی بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە بكات، كە باسیان لەوە دەكرد، سەربازانی پۆڵەندی مەترسییان لەسەر ژیانی پەنابەرانی عێراقیی درووستكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی (7ی شوباتی 2022) باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا بە هەماهەنگی لەگەڵ دە‌سەڵاتدارانی باڵای ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە كرد و ئەوە پشتڕاستكرایەوە، كە ئەو دەنگۆیانەی لە میدیا ناوخۆیی و بیانییەكان لەبارەی ئەو رووداوە بڵاوبوونەتەوە، هیچ بنەمایەكی راستییان نەبووە و هیچ بەڵگەیەكی پشتڕاستكەرەوەی یاسایی باوەڕپێكراوی وەك شاهێدحاڵ، یانیش ڤیدیۆ و وێنە لەبەردەست نەبووە، ‌كە ئاماژە بە كوشتنی بەكۆمەڵ بكات لەسەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس، وێڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ هاووڵاتییەكی عێراقی سكاڵای لەو بارەیەوە تۆمارنەكردووە.

وتیشی: پێشتریش حكومەت تیمێكی یاسایی و تایبەت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیە پێكهێناوە و دوای تەواوكردنی كارەكانی، راستەوخۆ راپۆرتەكەی پێشكەش بە حكومەتی عێراق دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەكات، كە باس لەوە دەكەن، ژیانی ژمارەیەك كۆچبەری عێراقی لەسەر سنووری پۆڵەندا رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا