نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر لایەنەکان میانڕەویان پشانبدایە وڵات توشی ئەم چەقبەستووییە نەدەبوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هۆکاری چەقبەستوویی سیاسی عێراق، نەبوونی میانڕەوییە، ئەگەر لایەنەکان میانڕەویان پشانبدایە، وڵات توشی ئەم چەقبەستووییە نەدەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “کاتێک لە جیاتی میانڕەوی، دەمارگیری و توندی لە هەڵوێست کاردەکات، ئیدی ئەم دۆخەی ئێستا دروستدەبێت، ئێستاش بۆ دەرچوون لەم چەقبەستوییە، دەبێت هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن”.

لە درێژەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاربکەن بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و وتی، “نەبوونی ئاشتی و ناسەقامگیری لە عێراق، زۆرجار دۆخی وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکەشی تێکداوە، تەنانەت هەڕەشەی لە ئاشتی جیهانیش کردووە”.

وتیشی، “ئەگەر نەچینەوە سەر مێژووی کۆنی ناکۆکی و پێکدادانی مەزهەبی و تائیفی و نەتەوەیی و تەنیا باسی مێژووی نوێی عێراق بکەین، دەبینین ئەو ستەمەی هەر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە لە گەلی کوردستان و پێکهاتەکانی کراوە، چەندە شەڕ و ماڵوێرانی و کارەساتی بۆ عێراق و ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێناوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی هەشت مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە و تا ئێستا لایەنەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا