لەبارەی دابەشكردنی سەموون لەبری ئارد حكومەتی عێراق روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراكییەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، كۆبونی خۆراك لە ڕابردوودا تەنیا سێ ماددەی تێدا بوە كە ئەوانیش زەیت و شەكر و ئاردبوە و حكومەت پاڵپشتی بابەتی بەشەخۆراكی مانگانە دەكات بەشێوەیەكی گشتی.

لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراكییەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بەرنامەی حكومەت ئەوەیە كە 10 پشكی دیكە بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت لەمساڵدا و ئەوانەشی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە 12 پشك وەربگرن.

وتیشی، هاوڵاتییان پێنج ماددەی سەرەكی وەردەگرن كە ئەویش سێ كیلۆ برنج و یەك كیلۆ شەكر و یەك لیر زەیت و یەك كیلۆ پاقلەمەنی و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و پێنج كیلۆ ئاردە بۆ هەر كەسێك.

لەبارەی دابەشكردنی سەمون بەسەر هاوڵاتییاندا، موسەوی ڕایگەیاند: پڕۆژەیەك هەیە بۆ گۆڕینەوەی ئارد بە سەمون و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا و بۆ یەك فەردە ئارد حكومەت 64 هەزار دینار خەرجدەكات و بەپێی ئەو بەدواداچونانەی كراوە ئەوەیە كە بۆ یەك فەردە ئارد مانگانە 120 سەمون دابەشبكرێت.

باسی لەوەشكردوە، فڕنەكانی سەمون لەژێر چاودێریدان و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدادەكرێت كە سەرپێچی دەكەن و وەزارەتی بازرگانی ڕۆژانە بەدواداچون بۆ نرخی پێداویستییە خۆراكییەكان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا