تەقەکەرەکەی شەوی ڕابردووی ڕانیە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “هێزەکانمان تۆمەتباری سەرەکی تەقەکردن لە ماڵی فەرماندەیەکی سەربازی گەڕەکی نەورۆزی شاری ڕانییەی دەستگیرکرد”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “شەوی (5/1/2022)  لە شاری ڕانیە گەڕەكی نەورۆز تەقە لە ماڵی فەرماندەیەكی سەربازی كرا دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین هاتەسەر خەت و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لەسەر ڕووداوەكە لە ڕێگای سەرچاوەكانمانەوە هەندێ زانیاریمان دەست كەوت”.

لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای وەرگرتنی  فەرمانی دادگا  فەرمانی گرتن بۆ كەسێكی گومانلێكراو دەركرا و توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتباری سەرەكی تەقەكردن دەستگیربكرێت”.

ئەوەش هاتووە، “لە ئێستادا تۆمەتبار دانیناوە بەتاوانەكەیدا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕووداوەكە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا