بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا ناجێگری لە نرخی نەوتدا دروستكرد

پۆڵەتیك پرێس

شارەزایانی بواری نەوت رایانگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت تا راگەیاندنی كۆتایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا دا بازاڕی نەوت بڕوخێت.

ئەو شارەزایانەی نەوت رایانگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كە لەئێستادا بۆ هەر بەرمیلێك لەسەر و 40 دۆلارەوەیە، چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەر نرخەكەیدا هاتووەو هەڵئاوسان روویداوە.

شارەزایان هۆكاری ئەو هەڵئاوسانی نرخی نەوتییان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا گەڕاندەوە و پێشبینیان كردووە ئەو هەڵئاوسانە تا ئەنجامی كۆتایی فەرمی ئەو هەڵبژاردنەكە بەردەوام بێت.

لەماوەی رابردوشداو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت چەندینجار ناجێگری بەخۆیەوە بینی بەوهۆیەشەوە زیانی گەورەی بەو وڵاتانە گەیاند كە داهاتی سەرەكییان لەسەر نەوتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا