وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: زۆری ڕێژەی باران بارین کاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرهەمی کارەبا دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆری باران بارین و گلدانەوەی ئاو لەهەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر لەهەردوو وێستگە کارۆئاوییەکە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند،” بەرهەمێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، جگە لە وێستگەکانی گاز، نەوتی ڕەش و گازوایل، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی کارۆئاوی دەبەستێت، ئەوانیش دوکان و دەربەندیخان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان پشت بە ئاوی باراناو دەبەستن، ئەوەش بەپێی پلانێک بۆ بەردانەوەی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوی حکومەتی فیدڕاڵ دادەڕێژرێت، بەوشێوەیە کارەبا لەهەردو وێستگەکە بەرهەمدەهێنرێت و تێکەڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، هەردوو بەنداوەکە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوێکی زۆریان گلداوەتەوە، ئێستا ئاستی بەرزی ئاوی دوکان 492.43 مەترە و ڕێژەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، بەرزی ئاوی دەربەندیخانیش 468.80 مەترە و ڕێژەی ئاوەکەی 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا