سەرۆککۆماری عێراق: جەختدەکەینەوە لە گەڕانەوەی ڕووفاتی شەهیدان بۆ زێدی خۆیان

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵڕۆژی شاڵاوەکانی ئەنفال ڕایگەیاند، جەختدەکەینەوە لەھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وگەڕانەوەی رووفاتی شەھیدانی ئەو تاوانی ئەنفال بۆ زێدی خۆیان

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وتی” ئەنفال زامێکی بەسوێ وساڕێژنەبوو، لە ساڵڕۆژی شاڵاوەکانی ئەنفال، سڵاو بۆ گیانی ئەو خەڵکە بێ تاوانەی بوونە قوربانی دیکتاتۆریەتی ڕەگەزپەرست، جەختدەکەینەوە لەھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وگەڕانەوەی رووفاتی شەھیدانی ئەو تاوانە دڕندەیە بۆ زێدی خۆیان وقەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان”.

ئەمڕۆ  34 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت، ئەنفال بە یەكێك لە تاوانە گەورەكان دژی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت، كە لەلایەن رژێمی پێشووی بەعس دژ بە گەلی كورد ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا