پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئاگاداری داهاتی كوردستان نیە و هێشتا نازانن بڕێكی زۆر لە پارەی نەوت چی بەسەر دێت، دەشڵێت، داهاتی مانگانەی نەوت 900 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تەنها 350 ملیۆنی دەچێتە وەزارەتی داراییەوە.
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای میدیایدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانیان دەركەوتووە، داهاتی نەوت لە مانگێكدا ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە، بەڵام لەو پارەیە تەنیا ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.
دەشڵێت، “ئەو داهاتەی دەچێتە وەزارەتی دارایی ئاگادارین، چونكە هەم وەزیری دارایی دێتە پەرلەمان و پێمان دەڵێت و هەم لیژنەی دارایی دەچنە لای وەزیر و وردەكارییان پێدەڵێن، بەڵام لە دەرەوەی وەزارەتی دارایی، نازانین داهاتی هەموو كوردستان چەندە”.