ئەوروپا پێویستی بە غازی ڕوسیا نامێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ بەلجیکا ڕایگەیاند، ئەمریکا غاز هەناردەی ئەوروپا دەکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سەردانەکەیدا بۆ شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئەوروپا هاوکاری یەکتر دەبن، ڕێکەوتنی هەرنادە کردنی غاز لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا واژوو کرا.

سەبارەت بە ئامانجی ڕێکەوتنەکە ئاماژەی بە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوریەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا کرد ڕوونیشی کردەوە، ساڵانە نزیکەی 50 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە ئەمریکاوە هەناردەی ئەوروپا دەکرێت.

واژوو کردنی ڕێکەوتنەکە لەکاتێکدایە، ڕوسیا بەردەوام هەڕەشەی ڕاگرتی هەناردە کردنی غازی دەکرد بۆ ئەوروپا، لە ئێستادا ڕوسیا ناتوانێت ڕاگرتنی هەناردە کردنی غاز وەک هەڕەشە بەکار بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا