سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو ڕووداوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات و دەڵێت” نیگەرانین لەو ئاڵۆزییانەی بەدوایدا هاتن”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو ڕووداوەی دوێنی ئێوارەی 7ی نیسان دەکات کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویدا و دەڵێت پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و بەشێوازێکی دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە بکەن و لەبری تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنی هۆکارەکەی.

ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و هۆکاری ڕووداوەکە.

جەختیکردەوە، سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی خۆشەویست دڵنیا دەکەیەنەوە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکی لەپێشینەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانە و ڕێگە نادرێت بەهیچ پاساوێک بەکەونە مەترسییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا