قائیمقامیه‌تی سلێمانی 24 هه‌زار پیلی کاتژمێر له‌ناوده‌بات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە29ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر پیلی کاتژمێری ده‌ستی له‌ناوده‌بات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ قائیقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كردووه‌، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 24 هه‌زار پیلی کاتژمێری ده‌ستی له‌ناوده‌بات.

هاوکات، لای خۆیه‌وه‌، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیل و پاتری مادده‌ كیمیاییه‌كانیان تێدایه‌، پێویسته‌ له‌شوێنی دوور و تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و به‌شێوه‌ی زانستی له‌ناوببرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ كوره‌ی تانجه‌رۆ 24 هه‌زار پیلی کاتژمێر كه‌ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌ له‌ناوده‌به‌ن.

ئاماژەی بەوەکرد، به‌سوپاسێكی زۆره‌وه‌ له‌سه‌ر داوی خاوه‌نه‌كه‌ی و له‌هه‌ستكردن به‌به‌پرسیارێتی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌هه‌بونی بڕێكی زۆر پیلی کاتژمێر ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ له‌ناوببرێن، پێشتریش بازرگانی دیكه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ قائیمقامیه‌تی له‌ هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماه‌به‌سه‌رچوون ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.

جەختیکردەوە، هیوادارین ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌ كاڵاوشمه‌كه‌كانیان له خراپبون و نزیك ده‌بنه‌وه‌ یاخود ‌به‌سه‌رده‌چن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغینه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوببرێن، نه‌ك لیژنه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا