پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزە ئەمنییەکان تەقەکەرەکانی ڕووداوەکەی ناحیەی قەرەهەنجیریان دەستگیرکرد.
لەوبارەیەوە ئاڤێستا شێخ محەمەد بەرێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی دەمەقاڵێوە کێشە لەنێوان دوو خێزان دروستبووە، لەکاتی نوێژی هەینییدا تەقەیان لە یەکتر کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
وتیشی، ئیدارەی ناوچەکە و هێزە ئەمینیەکان دەستبەجێ چونە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانرا تەقەکەرەکانی رووداوەکە دەستگیربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە خزمی نزیکی یەکترن، جەختیشیکردەوە، رێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک دۆخی ئەمنی و ئارامی ناوچەکەیان بشێوێنێت.