سەرۆكی سوریا: رەوشی ژیانی خەڵك خراپە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا رەوشی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی بە خراپ وەسف دەكات و هۆكارەكەشی دەخاتەی ئەستۆی وڵاتانی خۆرئاوا.

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا سزا و گەمارۆی زۆریان خستووەتە سەر وڵاتەكەی كە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤە، چونكە ئەو سزایانە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی سوریا دروستكردووە، لەكاتێكدا دیمەشق دەیەوێت پەیوەندییەكی باش و دۆستانەی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان هەبێت و هیچ وڵاتێكیش بە دوژمن نازانێت و هێڵی سوریان نییە.

وتیشی، لە ئێستادا بەهۆی ئەو سزایانەوە رەوشی ژیان و گوزەرانی خەڵكی سوریا زۆر خراپە و وڵاتەكەی بە دەست چەند قەیرانی جیاجیاوە دەناڵێنێت و رۆژ لە دوای رۆژیش لە زیادبووندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا