پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە نزمترین پلەی گەرمییان هەیە و حاجی ئۆمەران لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە کە -2 پلەی سیلیزییەوە.
هاوکات، لە سۆران و بازیان بە پلەی دووەم و سێیەم پلەگانی گەرما نزمبوونەتەوە و لەو دوو شوێنەش ئەمڕۆ پلەی گەرما -1 پلەی سیلیزییە.
دوابەدوای ئەوانیش کانی ماسی دێت کە پلەی گەرما لەوێ سفری سەدییە و پاشان هەڵەبجە دێت کە پلەی گەرماکەی 1 پلەی سیلیزییە.
بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە پلەی گەرما لە شاری سلێمانی 4 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەلارە کە 10 پلەی سیلیزییە.