سودانی ژمارەیەك بڕیاری مستەفا كازمی هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرجەم بڕیارەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی لەماوەی كاربەڕێكردندا هەڵوەشاندەوە.

رۆژی سێ شەممە 1_11_2022 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق درا، كە دوای 8 ی تشرینی یەكەمی 2021 دەركراون.

لە ناو بڕیارەكاندا هەڵوەشاندنەوەی دانانی پارێزگاری نەجەف، زیقار، بابل و سەڵاحەددین. هەروەها رائید جوحی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق و حەمید ئەلشەتری، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا