هەواڵگری عێراق دەگات بە كۆگای چەك‌و تەقەمەنییەكانی داعش

پۆڵەتیك پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لەپارێزگای ئەنبار گەیشتوون بەكۆگای چەك‌و تەقەمەنییەكانی چەكدارانی رێكخراوی داعش.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، لەئەنجامی گەڕان‌و پشكینین، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری گەیشتوون بەكۆگای چەك‌و تەقەمەنییەكانی چەكدارانی داعش لەپارێزگای ئەنبار.

ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو كۆگایە لەناوچەیەكی ئارامی شاری رومانی ناوەندی پارێزگای ئەنبار بووەو ژمارەیەكی زۆریش لەچەك‌و تەقەمەنی تێدا بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای عێراق ماوەیەكە دەستی بەهەڵمەتی گەڕان‌و پشكینین كردووە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەجموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لەناوچەكان عێراق بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا