پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بونی سوپای توركیا له عێراق به “‘گاڵته‌جاڕ” وه‌سفده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌میانی نوێترین لێدوانی‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “ئه‌مریكا هه‌زاران بارهه‌ڵگر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ په‌كه‌كه له عێراق و سوریا ناردووه”.
ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا كه تیایدا گومانی خۆی له كوشتنی سه‌ربازه دیله‌كانی توركیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه نیشانداوه، به “گاڵته‌جاڕ” وه‌سفده‌كات و بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌و وڵاته كرد.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ بمێنێته‌وه، ئه‌وا پێویسته له پاڵپشتیكردنی تیرۆر ده‌ستهه‌ڵگرێت”.