بەهۆی رووداوەكەی كۆنگرێسەوە بەرپرسێكی ئیدارەی ترەمپ وازیهێنا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی رووداوی هەڵكوتنە سەر بینای كۆنگرێسی ئەمریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، بەرپرسێكی ئیدارەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

میك مولڤانی سەرۆكی پێشووی ستافی كۆشكی سپی و نێردەی تایبەتی ئێستای ئەمریكا بۆ ئیرلەندای باكوور بە كەناڵی سی بی سی راگەیاندووە، بەهۆی رووداوەكانی كۆنگرێسەوە كە لایەنگرانی ترەمپ پێی هەستابوون دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەوی ڕابردوو پەیوەندی بە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە كردووەو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێراگەیاندووە، چونكە رووداوەكە نیگەرانی كردووە.

پێشتریش بەهۆی هەمان رووداوەوە چەند كەسێك لە ئیدارەی ترەمپ دەستیان لەكاركێشایەوەو لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە چەند بەرپرسێكی باڵا لە ئاستی پلەی وەزیر پێش 20ی ئەم مانگە دەست لەكاربكێشنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی شەشی ئەم مانگە لەكاتی كۆبونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا كە بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە، بەشێك لە لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان كردە سەر بینای كۆنگرێس و دواتر چونە ناوەوە، بەوهۆیەشەوە ئاڵۆزی دروست بوو كەسێك گیانی لەدەستداو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا