پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و 33 ساڵ بەر لە ئێستا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری سەپاندنی ناوچەی دژە فڕینی لە باشووری کوردستان پەسندکرد، ئەمەش بۆ رێگەگرتن بوو لە هەر هەڕەشە و هێرشو پەلامارێک لە دژی گەلی کورد لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە.
بڕیارەکە لە رۆژی 5ـی نیسانی 1991 پاش راپەڕینی گەلی کورد بەرامبەر بە رژێمی بەعسی پێشوو و ئاوارەبوونی زۆرینەی خەڵکی کوردستان کە بە کۆڕەوە گەورەکە ناسراوە دەرچوو؛ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دوو ناوچەی دژە فڕینی لە باشووری کوردستان درووستکرد و هەریەکە لە ئەمریکا و بەڕیتانیا سەرپەرشتییان دەکرد.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بووە هۆی گێڕانەوەی سەقامگیریی ئەمنی و پاراستنی گەلی کورد و پێکهاتەی شیعە لەبەردەم مەترسیی جینۆساید کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاریش درا ناوچەیەکی ئارام لە سەروی ھێڵی 36 بۆ کورد درووست بکرێت، ھەروەھا بڕیاردرا بە جێگیرکردنی ھێزی ھاوپەیمانان لەبنکەی سەربازی “ئەنچەرلیک” لە تورکیا بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کە بە “چەکوشی ئامادە” ناسرابوو.