تاڵیبان بیستەم ویلایەتی کۆنترۆڵ کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند:دەستی گرتووە بەسەر شاری گەردیز پایتەختی ویلایەتی پاکاتیا لە باشوری رۆژهەڵاتی ناوچەکە، دوای داگیرکردنی ئەم شارە ژمارەی ئەو پارێزگایانەی تاڵیبان کۆنترۆڵی کردبوو گەیشتە ٢٠ پارێزگا.

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەکە ڕایگەیاند”تاڵیبان پایتەخەتی پاکاتیایان کۆنترۆڵ کردووە لە زیندانی ناوەندنی شارەکە دوای شەڕێکی زۆر لەگەڵ دەزگای هەواڵگرییەکەیان”.

ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان پێشتر ڕایگەیاند”هێزە ئەمنیەکان و بەرگرییەکان ئامادە کراون و ڕێگە نادەن دەستکەوتی ٢٠ ساڵی ئەو وڵاتە بە فیڕۆ بڕوات، ڕوونیشی کردەوە پلان دانان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەردەوامە”.

بزوتنەوەی تاڵیبان تا ئێستا”نیوەی ویلایەتەکانی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووە، کە دەکاتە نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی رۆژئاواوە هێشتا نەتوانیوە کابول کۆنترۆڵ بکات، لەگەڵ هەندێک شوێنیتری ناوچەکە”.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمریکاش ئاشکرایان کردووە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا هێرش بکرێتە سەر کابول، تاڵیبان دەتوانێت لە ماوەی یەک دوو مانگدا تەواوی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکات، تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆری ڕۆژ ئاواو باکوری وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا