لە قامیشلۆ 36 كەس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی ناوخۆ دەستگیركردنی 36 كەسی لە قامیشلۆ راگەیاند، كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە.

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای دەستكەوتنی زانیاری لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتییەوە سەبارەت بە مۆڵگەی داعش، چەند هەڵمەتێكیان لە گەڕەكەكانی قامیشلۆ ئەنجامداوە.

لە هەڵمەتەكاندا، 36 كەس دەستگیركراون بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە، هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر چەك و تەقەمەنی و چەندین كەرەستەی سەربازی.

داواشیان لە هاووڵاتیان كرد، لە ئەگەری بوونی هەر جوڵەیەكی گومانلێكراو، ئاگاداریان بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا