وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەكارییەكانی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023، كە وەزارەت ئەركی ئامادەكردنی لە ئەستۆدەگرێت و دواتر رەوانەی پەرلەمانی عێراقی دەكات.

عەبدولحەسەن جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی عێراق، بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە، دەستكراوە بە ئامادەكردنی بوودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 و بەم نزیكانەش رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

وتیشی: دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی حكومەتدایە، ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەو بڕیارە دەدات، بەڵام لە ڕەشنوسی بودجەی ئێستادا هێشتا ئەم بابەتە نەخراوەتەڕوو.

رۆژی 19ی كانونی دوەمی 2020 بانكی ناوەندی عێراق، بە فەرمی هەمواركردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكیی بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 145 هەزار دینار دیاریكرد، بەپێی بودجەی گشتیی دەوڵەت بۆ ساڵی 2021 كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا