به‌سێ هۆزات بۆ پارتی: شه‌ڕی ئێمه‌ بكه‌ن له‌ناوده‌چن

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هه‌وڵه‌كانی بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ پەکەکە چڕتر بوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

به‌سێ هۆزات به‌ میدیاكانی په‌كه‌كه‌ی وتووه‌، “بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەکانی پارتی نەیانویستووە شەڕی گەریلا بکەن، بۆیە پارتی هێزێکی تایبەتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی بردووە بۆ گارە، بۆیه‌ پارتی بەم سیاسەتانەی خۆی بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد”.

وتیشی، “پارتی دیموکراتی كوردستان لەگەڵ گەلی کوردا کێشەی هەیە نەک پەکەکە و ئەمەش زۆر مەترسیدارە، هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی پەکەکە، پارتی بەرەو لەناوچوون دەبات”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا دێت گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و پارتی له‌ئاستی ڕاگه‌یاندن و له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌ ڕوو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات، به‌رپرسانی پارتی داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان چۆڵبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا