سیستەمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەوەستێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیا ئەمنییەكان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد سیستەمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەوەستێت.

رۆژی یەكشەممە 24-12-2023 بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیا ئەمنییەكان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاوكردۆتەوە كە لە 24 ی كانوونی دووەمی 2023 سیستەمەكە تا 1 ی كانوونی دووەمی 2024، دەوەستێت بۆ باشتركردنی و نوێكردنەوەی .

ئەوەشهاتووە، كۆمپانیا و پیشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئاگاداركراونەتەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێل بفرۆشن لەنێوان ئەو بەروارە، لەدوای كاراكردنی سیستەم گرێبەستی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدەن، بەڵام پێویستە لەنێو گرێبەستەكە بە تێبینی ئاماژەی پێبدرێت لە چ بەروارێك فرۆشتنەكە ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا