پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری له‌و نرخه‌دا بكه‌ن كه حكومه‌ت له پڕۆژه‌یاسای بوجه‌ی 2021 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دیاریكردووه.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دروستبووه، بۆئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 به 42 دۆلار جێگیركراوه بگۆڕن.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق پێیانوایه ئه‌و نرخه‌ی بۆ فرۆشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دیاریكراوه كه‌مه، به‌راورد به‌نرخی ئێستای نه‌وت كه 56 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی نرخی نه‌وته‌وه ئه‌و كورتهێنانه پڕبكه‌نه‌وه كه له بودجه‌ی گشتی عێراق دروستبووه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021، كۆی گشتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ڕۆژانه‌ی عێراق له‌مساڵدا سێ ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌ریمی كوردستان.