پۆڵه‌تیك پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان له هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌رمانى قاچاخ و هاورده‌كردنیان له خاڵه‌سنوریه‌كانه‌وه هاته‌ده‌نگ، هاوكات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌رمانى نه‌خۆشیه‌كانى دیكه بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا به‌كاربهێنرێن.
پرسى ده‌رمانى قاچاخ و داخڵكردنى له‌خاڵه سنوریه‌كانه‌وه بۆته جێگه‌ى مشتومڕى په‌رله‌مانتاران و داواى سنورداركردنى ئه‌و حاڵه‌ته له لایه‌نه‌به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ن، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌وانه‌ى قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتییان دەکات بە بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەک تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەکردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوون کەوتووەتە نێو ئاڕاستەکانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێکارەکانی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی”.
ده‌شڵێت، پرۆسەی چاکسازی گەورە و بەردەوامە تەنانەت ڕاسپاردەکانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێکردووە ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕى تۆمه‌ت و ته‌شهیرى لێده‌كرێت.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕای گشتی دڵنیادەکەنەوە ئەو تۆمەتانە نەک ساردیان ناکاتەوە بەڵکو بەگڕوتینێکی زیاتر بەردەوامیان دەکات لە پڕۆسەی چاککردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێم، بۆ ڕووبەڕووی گەندەڵکاران و بەرژەوەندخوازان.