پۆڵه‌تیك پرێس:
بریكارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ داواى ره‌واى مامۆستایانداین بۆ پێدانى شایسته داراییه‌كانیان، له‌سه‌ر ده‌وام نه‌كردنیش هیچ مامۆستایه‌ك لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناكرێت و سزا نادرێت ته‌نها داوایان لێده‌كه‌ین ده‌وام بكه‌ن له پێناو خوێندكارانى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى.
سه‌یوان عه‌لى، بریكارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا یه‌كه‌م خاڵى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كانمان بابه‌تى موچه‌ى مامۆستایانه و داوامان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه پێویسته به زوویى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایان بدرێت”.
بریكارى وه‌زیرى په‌روه‌رده وتیشى:”پۆلى 12ى ئاماده‌یى كاتێكى زۆرى خوێندنیان فه‌وتاوه، بۆیه پێویسته هه‌رچییه‌كمان كردووه پرۆگرامى خوێندن ته‌واو بكه‌ن چونكه ساڵێكى دیكه ده‌چنه قۆناغێكى نوێى خوێندن، وه‌ك چۆن مامۆستایان كێشه‌یان هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، خوێندكارانیش كێشه‌یان هه‌یه و پێویسته خوێندن ته‌واوبكه‌ن”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، یه‌كێتى مامۆستایان له‌ڕێگه‌ى دوو پێشنیازه‌وه به‌حكومه‌تیان وتووه ئه‌گه‌ر ناوه‌ند و هه‌رێم رێككه‌وتن، ئه‌وه كێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتن ئه‌وه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه دابه‌شبكات.
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان وتیشی، ئه‌گه‌ر مامۆستایان بۆده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى قۆناغى 12 ى ئاماده‌یی ئاماده نه‌بن بچنه‌وه ناو هۆڵه‌كانى خوێندن مافى خۆیانه، چونكه 42 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ش بارى ژیان و گوزه‌رانى قورس كردوون.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى:”حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت هه‌موو مانگێك موچه دابه‌شبكات، چونكه له ئێستادا نرخى نه‌وت به‌رزه و دینارى عێراقیش به‌هاكه‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، بۆیه ده‌توانێت كێشه‌كانى مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكات”.