دوو یاداشتی لێكتێگەشتن لە نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و فیدڕاڵ واژۆ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بارزگانی و پیشە سازی هەرێم رایگەیاند: لە سەردانێكدا بۆ بەغدا دوو یاداشتی لێكتێگەشتن لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق واژۆكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ، رۆژی یەك شەممە 23_10_2022، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە سەردانێكدا بۆ بەغدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ كۆبوەوە، دوو یاداشتی لێكتێگەشتن لەنێوان هەردولادا واژۆكرا.

سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بوو، لەلایەن وەزیری بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرەگشتیەكانی وەزارەت پێشوازیان لێ كرا.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا دوو یاداشتی لێك تێگەیشتن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دروستكراوی دانەوێڵە واژویان لەسەركرا و ناوەرۆكی ئەولێك تێگەیشتنانە بریتی بوو لە:-

1. گەڕاندنەوی ئەو بڕە پارەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ خۆراك و ئارد بۆ بەغدا و لەبەرانبەردا بەغدا هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی كردنی داگرتن و باركردن و گەیاندنی خۆراك و ئارد بەهاوڵاتیان و تێچوەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایانە.

2. پێدانی پاداشتی مادی و هەموو جۆرە هاوكاریەك بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هەرێم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی تایبەتمەندن بەو كارانە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.

3. دابین كردنی هەموو پێداویستیەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە.

4. نۆژەن كردنەوەی كۆگاكانی خۆراك و دابین كردنی پێداویستی بۆ یان، جگە لەوانە هەر پاداشت و هاوكاریەك بۆ فەرمانبەرانی شارەكانی تربێت ئەوانەی هەرێمیش بگرێتەوە.

5. هەروە ها هەر لیژنەیەك پێك بێت بۆ بەدواداچوونی كاری بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوبەڕێوەبەرایەتیە گشتیە دەبێت بەهەماهەنگی و ئاگاداری یەكتربێت و ئەندامێكی لیژنەكە لە هەڕێمی كوردستان دیاری بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا