ئەو پۆلیسەی ڕێگری لە کارە تیرۆرستییەکەی کەرکووک کرد گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو پۆلیسەی لە کەرکووک ڕێگری لە کارە تیرۆرستییەکەی کەرکووک کرد بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

شەوی پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023، گروپێکی تیرۆرستی هەوڵیدا بۆمبێک لە بازاڕی پەنجا عەلی کەرکووک بتەقێنێتەوە.

لەوکاتەدا کارمەندێکی پۆلیس بەناوی عەلا عەبدولرەزاق، رووبەروویان بووەوە، بەھۆیەوە بە سەختی بریندار کرا، دوای نۆ رۆژ مانەوە لەژێر چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانیلەدەستدا.

جێی ئاماژەیە دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە دوای رووداوەکە، پۆلیسی کەرکوک ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد، کە هەوڵیدا بۆمبەکە لە بازاڕێکی میللی شارەکە دابنێت و کارمەندێکی پۆلیسی بەسەختی بریندارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا