تاوانبارێكی كۆمەڵكوژی سپایكەر دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عیراق تاوانبارێكی سپایكەر دەستگیر دەكەن.

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عیراق، ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدەدەن كە تێیدا داواكراو (عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان) دەستگیركرا.

داواكراوی دەستگیركراو لە ساڵی 2013 چووەتە ناو داعش، بەشداری لە چەندین كردەوەی تیرۆرستی كردووە دژ بە هێزە ئەمنییەكان لە سەڵاحەدین، هەروەها یەكێك بووە لە ئەنجامدەران و تاوانبارانیی كوشتارگەی سپایكەر لە ساڵی 2014.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، بەرپرسی بەناو مەكتەبی عەسكەری ویلایەتی دیجلە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناو (ویلایەتی نەینەوا)

ئۆپەراسیۆنەكە دوای چاودێریكردنی ورد ئامانجەكە ئەنجامدرا، تیرۆرستی داواكراو لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیركرا و پاشان ڕادەستی یاسا كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا