ئەهلی حەق: کشانەوەی ئەمریکا فێڵ و چەواشەکارییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشکرایکرد، “راگەیاندنی هەواڵی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق فێڵ و چەواشەکارییە و ئەمریکا دەیەوێت پاساو بۆ مانەوەی خۆی لە عێراق بهێنێتەوە”.

ئەحمەد عەبدولحسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەهلی حەق رایگەیاند، “ئێمە وەک هێزێکی بەرهەڵستکار تا ئەم ساتە هیچ دیاردەیەکی کردەیی کشانەوەی ئەمریکامان نەبینیوە”.

وتیشی: هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوەتی لە عێراق نەکشاونەتەوە و ئەمریکا سوورە لەسەر مانەوەی هێزەکانی بەبیانووی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باسی لەوەش کرد، “کۆتا شت کە ئەمریکا بیری لێدەکاتەوە، کشانەوەیە لە عێراق و سوریا”.

رۆژی شەممە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لەوەکردەوە، “ئەمریکا دەیەوێت لەڕووی سەربازییەوە لە عێراق ئامادەیی هەبێت، بەڵام میلیشیاکان ناچاری دەکەن بەزوویی بچێتە دەرەوەی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا