وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامادەیە هاوکاری چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوەکەی سۆران بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ پەیوەندی بە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردو ئامادەیی دەربڕی هاوکاری چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەکەی سۆران بکات.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9-12-2023 بە مەبەستی ئامادەیی بۆ هەر پێویستیەک و هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، د. صالح الحسناوي) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ پەیوەندی تەلەفۆنی بە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەشهاتووە، وێڕای دەبڕینی دڵگرانی و پرسە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هاوڵاتیانی سۆران بۆ ڕوداووی سوتانی باڵاخانەی نیشتەجێبوون لەشاری سۆران، ئامادەیی بۆ هەر پێویستیەک بۆ چارەسەری برینداران دەربڕی.

وەزیری تەندروستی دەرەنجامی قوربانیانی ڕووداوی سوتانی باڵاخانەکەی سۆران و جۆر و هۆکاری گیان لەدەستدان و ڕەوشی بریندارانی نەخۆشخانە و ڕێکارەکانی ئەنجامدراوی ڕوونکردەوە، سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و دەستپێشخەری پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵی کرد.

شەوی هەینی 8ی کانوونی یەکەمی 2023 لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا