وەزیری دارایی جل‌و بەرگی تەسك‌و كورت لە فەرمانبەرانی قەدەغەدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەیف سامی لە بڕیارێكیدا جلی تەسك و كورتی لە فەرمانبەرەكانی قەدەغەدەكات و دەبێت ئەم بڕیارەش لەسەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتەكەی جێبەجێبكرێت.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕیارێكیدا رێنوێنی داوەتە بانك و دەستەكان و سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق كە فەرمانبەرەكانیان پابەندی لەبەركردنی جلی رەسمی بن.

لەبڕیارەكەدا هاتووە ، فەرمانبەران دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە لەبەركردنی جلی تەسك، كاوبۆ و جلی كورت، نابێت ژنان ئەو جلوبەرگانە لەبەر بكەن كە ڕەنگەكەیان زۆر زەقە و مەیكئەپەكەیشیان تۆخ بێت.

بۆ كارمەندانی پیاوان، نابێت پیاوان جوانكاری و تاتۆ بكەن لەسەر جەستەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا