پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی پێنج وه‌زیری حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكردووه، كه دیارترینیان وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی له‌شاری به‌غدا به ڕۆژنامه‌ی “العربی جدید”ی وتووه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گۆڕینی پێنج وه‌زیری حكومه‌تی عێراق كه بریتین له عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق و ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ماجد حه‌نتوش، وه‌زیری كاره‌با و تعه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانی و مه‌نهه‌ل عه‌زیز، وه‌زیری پیشه‌سازی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه وتویه‌تی، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و پێنج وه‌زیره‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێن “كه‌مته‌رخه‌میی و خراپ ئیداره‌دان”ه.
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه ڕایگه‌یاندووه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م پرساندنی وه‌زیره‌كان و هه‌نگاوی دووه‌میش وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی لێیان، ده‌شڵێت “ئه‌و وه‌زیرانه هۆكاربوون بۆ زیادبوونی قه‌یرانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت قه‌یرانه ئابووری و داراییه‌كان”.
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی، وه‌زیری كاره‌با به‌هۆی ئه‌و پێشهاته نوێیانه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌كه‌ی فه‌تح ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له‌پاش كۆتایهاتنی پشووه‌كانی كۆتایی ساڵ، یه‌كه‌م وه‌زیری عێراق كه پرساندنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراقه.